یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
ئه‌مه‌ریكا: له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا 884 تاوانباری ده‌ستدرێژی سێكسی سه‌ر منداڵان ده‌سگیركران
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/11/2010 : 11:43:35
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ هه‌ڵمه‌تێكی فیدڕالیدا، كه‌ بۆ گه‌ڕان‌و دۆزینه‌وه‌ی منداڵانی لاقه‌كراو، رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو، توانرا 69 منداڵ‌و، 884 تاوانبار‌و، 99 دزی منداڵ ده‌سگیربكرێن.

پێگه‌ی(CNN) بڵاویكرده‌وه‌: كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ده‌زگاكانی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ فیدڕالیه‌كان -ئێف، بی، ئای-و وه‌زاره‌تی دادو، سه‌نته‌ری نه‌ته‌وه‌یی بۆ منداڵانی شوێن بزر‌و كارپێكراو، به‌هه‌ماهه‌نگی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یان به‌ڕێوه‌بردووه‌‌و، زۆرترین هه‌وڵیان داوه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران‌و منداڵانی لاقه‌كراو.

له‌ وته‌یه‌كیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن (چۆن هینری) به‌رپرس له‌ ئێف، بی، ئای، رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ بازرگانیكردن به‌ منداڵان به‌ مه‌به‌ستی سێكس له‌گه‌ڵ كردنیان، له‌ كێشه‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی وڵاته‌كه‌مانه‌، ئه‌مه‌ به‌ ئاشكرایی له‌ زۆری ژماره‌ی تاوانباران ده‌رده‌كه‌وێ‌.

له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه‌، ئایرنی ئالان سه‌رۆكی سه‌نته‌ری نه‌ته‌وه‌یی بۆ منداڵانی شوێن بزر‌و كارپێكراو، گوتی: ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا هۆشیار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ زیاتر ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن‌و، وه‌ك به‌نده‌ی سه‌ده‌كانی زوو كڕین‌و فرۆشتنیان پێنه‌كرێ‌.

شایانی باسه‌: زۆرینه‌ی هه‌ره‌ زۆری تاوانباران له‌ هه‌ریه‌ك له‌ شاره‌كانی: سیاتل، تاكۆما، واشینۆن، سكارامینتۆ ده‌سگیركران‌و، ساڵی رابردوویش له‌ هه‌ڵمه‌تێكی هاوشَیوه‌دا، زیاتر له‌ 600 تاوانباری لاقه‌كار ده‌سگیركران.