ئەمڕۆ دووشه‌ممه 21/9/2020 بەبۆنەی 50یەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانیەوە، به‌ڕێز فه‌رسه‌ت سۆفی پاریێزگاری هه‌ولێر؛ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەكێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستانی کرد‌و به‌گه‌رمیه‌وه له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، پێشوازی لێكرا.
ئه‌مه‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، به‌رێز پارێزگاری هه‌ولێر به‌گه‌رمی پیرۆزبایی لە ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتیی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام کرد، هەروەها سوپاس و ستایشی ڕۆڵی یەكێتیی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامی کرد، کە لەماوەی ڕابردوو لەكاتی کەرەنتین و ڕێکارەکانی خۆپارێزی ڤایرۆسی؛ هاوکار و هەماهەنگی پارێزگای هەولێر بوون.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا، تیشک خرایە سەرئەو هەڵمەتەی کە وابڕیارە لە هەفتەی داهاتوو بۆ هۆشیاری پاراستنی ژینگە و پاککردنەوەی شاروشارۆچکەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجامبدرێت و داواکرا كه وەک چۆن لە ڕابردوودا زانایان ڕۆڵی دیار و بەرچاویان هەبووە لە هەماهەنگی پارێزگای هەولێر، بەهەمانشێوە بۆ ئەو هەڵمەتەش هاوکار و پاڵپشت بن.