به‌بۆنه‌ی یادی په‌نجا ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان، به‌ڕێز كاك قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت؛ پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان و سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئایینی و خه‌ڵكی كوردستان كرد، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزیی یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان
ئە‌نجومە‌نی ناوەندی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان
یۆبێلی زێڕینی ساڵیادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان لە سەرجەم زانایان و مامۆستایانی به‌ڕێزی ئاینی و خه‌ڵكی كوردستان پیرۆز دەكەم.
ئەم ڕێكخراوە چاكەخوازە ئاینییە كە مێژووەكەی بەشێكە لە خەباتی نەتەوەیی و ڕزگاریخوازیی گەلەكەمان، هەمیشە چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی مامۆستایان و زانایانی ئاینی بووە لە كوردستان، ڕۆڵی پێشەنگانەشی هەبووە لە داكۆكیكردن لە چاكەی گشتی و ئاینپەروەریی كە سیمای دێرینی زۆرینەی خەڵكی كوردستانە.
مامۆستایانی ئاینی داكۆكیكاری ئاشتی و بەهای باڵا و بەرزی كۆمەڵایەتی و شوناسی تایبەتی كوردن لە ناو گەلانی موسوڵمان، هەروەها پایەیەكی گرنگن لە داكۆكیكردن و پاراستنی ئەو فرەییە ئاینی و كلتورییەی كە هەزاران ساڵە كوردستانی پێ ناسراوە، ئەمەش بەشێكی گرنگ و ڕوویەكی جوانی ئەزموونی شارستانیانەی گەلەكەمانە.
دووباره ئه‌م یاده له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت و هیوای ئایندەیەكی گه‌شتر بۆ یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان دەخوازم.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران