دكتۆر نیهاد له‌ئینانتیچ، كه سه‌رۆكی زانكۆی (ئه‌لب ئه‌رسه‌لان)ه، له شاری موش له توركیا، گله‌یی له ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌تی ئه‌تاتورك ده‌كات: كه یه‌كسانی‌و دادپه‌روه‌ری نه‌نواندووه‌و، له‌سه‌ر ئه‌مه‌یش په‌شیمان ده‌بێته‌وه.
له وته‌یه‌كیدا دكتۆر نیهاد كه له ئاهه‌نگێكدا، به بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندنی 2010-2011 دوای پێشكه‌شكردنی وته‌ی قوتابیان له‌لایه‌ن قوتابیه‌كی باڵاپۆشه‌وه، پێشكه‌شی كرد گوتی: كاتی ئه‌وه هاتووه وڵات‌و دام‌و ده‌زگاكانمان داوای لێبوردن له‌م قوتابیانه بكات، كه ته‌نها به‌هۆی موسڵمانیه‌تی‌و باڵاپۆشیه‌وه له خوێندن ده‌ركراون‌و، دوورخراونه‌ته‌وه.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی زانكۆ ره‌خنه‌ی له ئه‌دای كاربه‌ده‌ستان‌و به‌رپرسانی پێشتر خوێندن كرد له وڵات، كه هیچ رێز‌و گه‌وره‌ییه‌كیان نه‌هێشتبوه‌وه‌و، نایه‌كسانیه‌كی زۆریان له‌ئاست‌و پله‌و ئایندا به‌رپا ده‌كرد، بۆیه به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵیمه‌وه: كه كاتی ئه‌وه هاتووه داوای لێبوردن له كچه باڵاپۆشه‌كانمان بكرێت، كه ساڵانێكی زۆره له خوێندن‌و فێربوون دوورخراونه‌ته‌وه.
شایانی باسه: ئه‌م ره‌خنانه‌ی سه‌رۆكی زانكۆكه دوای ئه‌وه هات: كه كچه قوتابیه‌كی باڵاپۆش‌و له‌چك به‌سه‌ر وته‌ی قوتابیانی له ئاهه‌نگه پێشكه‌ش كرد، كه تیایدا باسی مه‌ینه‌ت‌و ناخۆشیه‌كانی خۆی ده‌كرد، كه به‌هۆی له چكه‌كه‌یه‌وه چه‌ندین ساڵه له خوێندن دووركراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا وا خه‌ریكه به هۆی هه‌ندێك گۆڕانكاری سیاسی‌و حكومی وڵات، هه‌ندێك ئاسانكاری ده‌نوێنرێ‌و، رێگه دراوه كه كچانی باڵاپۆشیش بخوێنن.
|