یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی مەولود ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان به‌ بۆنه‌ی مانگی مەولودو له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
یەکێتی زانایان لەبەرامبەر هەنگاوەکانی رێکخراوی (ماڵەکانی رۆشناو ئاشنا) رێکاری پێویست دەگرێتە بەر
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/09/2020 : 14:56:13
قه‌باره‌ی فۆنت

دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بەناونیشانی کارو چالاکیەکانی (ماڵی رۆشناو ئاشنا) لە کوردستان، کە شتگەلێک لەخۆ دەگرێت و پەردەش لەسەر زۆر شت لادەباو، مەترسی بۆ سەر نەریتی کۆمەڵگەی کوردی و هەستی دینداری و بەهای بەرزی کوردەواری لێ بەدی دەکرێت.


یەکێتی زانایان ماوەیەکە بەوردی بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسیە دەکات و کاری پێویستی لەو بارەوە کردووە، بۆ ئەو مەبەستەش سکاڵاو رێکاری پێویستی گرتۆتە بەرو لایەنی پەیوەنداری لێ ئاگادار کردۆتەوە.


لە نوسراوی یەکێتی زانایان کە ئەمرۆ 30ی9ی2020 ئاراستەی داواکاری گشتی و لایەنی پەیوەندار کراوە هاتووە: بەداخەوە لەبەشێکی ئەو سەنتەرو شوێنانەی بەناوی هۆشیاری و وەرزشی جەستەو لەشجوانی و رەشاقەو چالاکی دیکە، ئەجێندای ترو بەرنامەی بەلارێدا بردن و دروستکردنی گومان و کەمکردنەوەی بەهای ئەخلاقی و بێشەرمکردنی بەشداربووان جێبەجێ دەکرێت.


هەروەها هاتووە: لەراستیدا ئەو جۆرە هەوڵانە دەبنە مایەی ترازانی کۆمەڵایەتی و شڵەژانی  ئاشتەوایی و سەقامگیری کۆمەڵگەو هەڕەشەن بۆ لایەنی کۆمەڵایەتی و خێزانی، لەهەمان کات پێچەوانەی نەریتی کوردەواری و بنەماکانی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامەو لەگەڵ دەستوری عیراق و یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستانیش یەک ناگرێتەوە.


بۆ دڵنیایی و وەک ئەرکێکی ئایینی و پیشەیی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر کیان و کۆمەڵگە، یەکێتی زانایان بە وردی کار لەسەر ئەم دۆسیە دەکات، تا دەرەنجامی پێویست لەپێناو نەهێشتنی ئەو جۆرە کارو هەوڵە نەشیاو هەنگاوە تاریکانەو، پاراستنی بەهاو رەوشتی کۆمەڵگەی کوردی بەدەست دێنێت.