ئه‌مرۆ سێشەممە 6ی10ی2020 به‌رێز ئولیفیه دیكۆتینی قونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی كرد‌و به گه‌رمیه‌وه له لایه‌ن به‌رێز د. عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی پێشوازی لێ كرا.
لەدەسپێکدا قونسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی كرد‌و ئامانجی سەردانەکەی خستە ڕوو، کە خۆی لە پیرۆزبایی پەنجا ساڵەی دامەزراندن و هەماهەنگی پترو بەرز نرخاندنی رۆڵی زانایان لە ناو کۆمەڵگەی کوردی و بەتایبەتی هەماهەنگی و پاڵپشتیان بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە نەخۆشی کۆرۆنا.
کونسوڵی فەرەنسا گوتی: ئێمە رۆڵی زانایانی كوردستان لەو رێرەوەی کارکردن و بیری میانڕەوی و چەسپاندنی مافەکانی مرۆڤ و پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رز ده‌نرخێنین، بۆیە لەدیدی ئێمە رۆڵی ئێوە گرنگەو ئەزموونی پەنجا ساڵ خزمەتتان شتێکی کەم نیە.
قونسوڵی فه‌ره‌نسا گوتیشی: ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئێوه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك سه‌رمایه‌ی گه‌وره‌ن‌و به‌لای ئێمه‌شه‌وه جێگه‌ی رێزن‌و نیشانه‌ی پێگه‌یشتووی ئامانجه‌كانتانه، وە من لای دەستەڵاتدانی خۆمان لە فەرەنسا باسی رۆڵی ئێوەم کردووەو ئەزموونی ئێوەم وەک ئەزمونێکی سەرکەوتوو بەرچاو خستووە.
گوتیشی: فەرەنسا هاوکارە بۆ كورد‌و لەسەر ئاستی خزمەت و هەماهەنگی پرۆژەی هاوبەشمان هەیەو لەبەرنامەش دایە هاوکاری پتری کوردستان بکەین.
دواتر بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێرای خۆشحاڵی بەسەردانی کونسوڵی فەرەنسا، سوپاسی هەڵوێست و هەماهەنگی و پەیوەندی بەرێزیان کرد لەگەڵ یەکێتی زانایان و په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان گه‌لی كورد‌و فه‌ره‌نسای بە گرنگ وەسف کرد‌و، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا له‌كوردستان زانایانی ئایینی پیشەییانە و بەحیکمەتەوە هەنگاو دەنێن و خزمەتی کیان و کۆمەڵگە دەکەن، باسی لەو تابلۆ جوانەی پێکەوەژیان کوردستان کرد، کە زانایان دەوری باڵایان تێیدا هەبووەو هەیە.
سه‌رۆكی زانایان رۆڵی فه‌ره‌نسای له هاوكاری گه‌لی كورد‌و پێشكه‌شكردنی هاوكاری ماددی‌و لۆجستی‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو ناردنی هاوکاری پزیشکی به‌رز نرخاند.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوتیشی: ئێمه له كوردستان به‌رده‌وام هه‌وڵمان داوه په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ته‌واوی پێكهاته ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان په‌یوه‌ندی باش بێت، هەروەک تیشكی خسته سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگی وه‌ك فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان‌و مافی مرۆڤ‌و بیری توندڕه‌وی‌و په‌یوه‌ندی ده‌زگا ئایینیه‌كان‌و پێویستی هه‌ماهه‌نگی‌و په‌یوه‌ندی كورد‌و گه‌لی فه‌ره‌نسا.
شایەنی باسە لەو دانیشە کۆمەڵێک پرس و تەوەری تر بە گرنگی و وردیەوە قسەو گفتوگۆی پێویست و تێر‌و تەسەلیان لە بارەوە کرا.