دوێنێ 9ی10ی2020 مامۆستا مه‌لا مەهدی مستەفا زێباری كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
خانه‌واده‌ی به‌رێز مامۆستا مه‌لا مەهدی مستەفا زێباری
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی که‌سایه‌تی ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تی (مامۆستا مه‌لا مەهدی مستەفا زێباری)مان پێگه‌یشت. که دڵسۆزانه خزمه‌تی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی کردووه‌و که‌سێکی دیندارو خوا ویست بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی زانایانی زاخۆ و خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
10ی10ی۲٠۲٠