دوێنێ 9ی10ی2020 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی مامۆستا مه‌لا خدر حسن شێخه كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
خانه‌واده‌ی به‌رێز مامۆستا مه‌لا خدر حسن شێخه
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی که‌سایه‌تی ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تی (مامۆستا مه‌لا خدر حسن شێخه)مان پێگه‌یشت. که بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا لە تەمەنیدا دڵسۆزانه خزمه‌تی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی کردووه‌و که‌سێکی دیندارو کۆمەڵایەتی بوو، هەروەها ئەندامی ناوچەی رانیەی یەکێتی زانایان بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی زانایانی راپەرین و خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
11ی10ی۲٠۲٠