رۆژی (10/11/2010) شاندێكی یه‌كێتی زانایان به‌شداری كۆنفرانسێكی په‌یمانگای ئه‌مه‌ریكی (په‌یمانگای كۆماری) كرد، كه له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌سترا.
كۆنفرانسه‌كه هه‌وڵێك بوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئایین‌و مه‌زه‌به جیاوازه‌كانی ئێراق‌و، لێك نزیكخستنه‌وه‌ی بیر‌و بۆچوونه‌كان‌و دیاریكردنی رۆڵی زانایانی ئایینی‌و پیاو ماقولان‌و عه‌شیره‌ته‌كان له به‌ره‌و دیموكراسیبردنی كۆماری ئێراق.
كۆنفرانسه‌كه له ژێر ناونیشانی (رۆڵی دام‌و ده‌زگاكا ئایینی‌و عه‌شائیریه‌كان له پشتیوانیكردن له دیموكراسیه‌ت له ئێراقدا) بوو، كه ژماره‌یه‌ك له سوونه‌و شیعه‌و مه‌سیحیه‌كانی ئێراقی تێدا بوو.
سه‌ره‌تای كۆنفرانسه‌كه ئه‌براهام شولسكی ئه‌ندامی سه‌ره‌كی په‌یمانگای هیدسۆن وتارێكی خوێنده‌وه، تێیدا باسی له رۆڵی ئایین كرد له به‌ره‌و پێشبردنی كۆمه‌ڵگا‌و، هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه ئه‌مه‌ریكا گرنگیه‌كی زۆر به رۆڵی ئایین ده‌دات‌و، له‌وه‌شه‌وه توانیومانه زۆر سوودی لێوه‌ربگرین، بۆیه ده‌كرێ ئایین رۆڵێكی مه‌زن ببینێت.
ئینجا چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی رۆڵی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له بواری دیموكراسیه‌ت پێشكه‌ش كران، كه بووه جێگای سه‌رنجی ئاماده‌بووان، به‌تایبه‌تی كه ئایینی پیرۆزی ئیسلام له رێگای بنه‌مای شورا‌و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام‌و خه‌لیفه‌كانی راشیدین بناغه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بۆ ماناكانی دیموكراسیه‌ت داناوه.
ئه‌مه‌و كۆنفرانسه‌كه دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
شایانی باسه، په‌یمانگای كۆماری ده‌زگایه‌كی ئه‌مه‌ریكیه‌و نزیكه له پارتی كۆماری ئه‌مه‌ریكا‌و، له ئێراق چه‌ندین چالاكی جۆرا‌و جۆری ئه‌نجام داوه.