ئەمرۆ 14ی10ی2020 مامۆستا مه‌لا سەعید مەلا ئەحمەد نافشکی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
خانه‌واده‌ی به‌رێز مامۆستا مه‌لا سەعید مەلا ئەحمەد نافشکی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی که‌سایه‌تی ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تی (مامۆستا مه‌لا سەعید مەلا ئەحمەد نافشکی)مان پێگه‌یشت. که لە سەنتەری شاری دهۆک دڵسۆزانه کاری پێشنوێژ‌و وتارخوێنی کردووەو لە خزمه‌تی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی کردووه‌و که‌سێکی دیندارو خوا ویست بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی زانایانی دهۆک و خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
14ی10ی2020