ئەمرۆ 15ی10ی2020 زانایی ئایینی و کەسایەتی دیاری باڵەکایەتی مامۆستا مه‌لا ئەحمەد پیرۆمەری بەهۆی نەخۆشیەوە لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
خانه‌واده‌ی به‌رێز مامۆستا مه‌لا ئەحمەد پیرۆمەری
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و که‌سایه‌تی ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تی دەڤەری باڵەکایەتی (مامۆستا مه‌لا ئەحمەد پیرۆمەری)مان پێگه‌یشت. کە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا زانا‌و هەڵکەوتووێکی دیار‌و خاوەن خزمەتێکی زۆرە بەرامبەر مزگەوت و شەریعەت و تەدریس و پێگەیاندنی فەقێ و قوتابی ئایینی، لەو مەیدانە تا پێش نەخۆش کەوتنی حوجرەی هەبووەو زۆرێک لە سەردەستی ئەو خوێندوویانە، هەروەها مامۆستا پێش نوێژ‌و وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی چۆمان بوو، لەهەمان کات مامۆستا لە ریزەکانی یەکێتی زانایان خزمەتێکی زۆری کردووەو ماوەیەکی درێژ بەرپرسی لێژنەی فەتوای چۆمان بووە.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی زانایان و خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
15ی10ی۲٠۲٠