یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
له‌ به‌رامبه‌ر سوكایه‌تیكردنی به‌ سه‌رجه‌م ئایینه‌كان: یه‌كێتی زانایان سكاڵا له‌سه‌ر هاوڵاتی تۆمار ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/11/2010 : 11:47:16
قه‌باره‌ی فۆنت
دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌ زنجیره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌سه‌ر ئایینی پیرۆزی ئیسلامی ده‌نووسێت، له‌ ژماره‌ (673) له‌ (20/10/2010) بابه‌تێكی بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ هه‌موو سنووره‌كانی به‌زاندووه‌‌و، تێیدا سوكایه‌تی به‌ سه‌رجه‌م ئایینه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان ده‌كات، كاتێك له‌ بابه‌تێكیدا (ره‌گه‌ز)ی داوه‌ته‌ پاڵ خوای گه‌وره‌، كه‌ ئه‌وه‌یان ئه‌و هێڵه‌ سووره‌یه‌، كه‌ جێێ‌ قسه‌له‌سه‌ركردن‌و گفتوگۆ نییه‌، جگه‌ له‌ سوكایه‌تیپێكردن‌و ئیهانه‌كردنی موسڵمانان‌و مه‌سیحی‌و ئێزدی‌و سابیئه‌‌و جوله‌كه‌‌و... هیچ مانایه‌كی دیكه‌ هه‌ڵناگرێت.

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا یه‌كێتی زانایان وه‌ك هه‌ڵوێستێكی شارستانی له‌ دادگا داوای یاسایی له‌سه‌ر رۆژنامه‌ی هاووڵاتی تۆمار كرد.

له‌و باره‌وه‌ مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان به‌ ماڵپه‌ڕی زانایانی راگه‌یاند: ئه‌و داوایه‌ وه‌كو یه‌كێتی زانایان تۆمار كراوه‌، نه‌ك به‌ناوی سه‌رۆكی زانایان تۆمار كرابێت، له‌وه‌شدا وێڕای ئه‌وه‌ی ئێمه‌ پشتگیری له‌ رۆژنامه‌ی ئه‌هلی‌و ئازاد ده‌كه‌ین، به‌ڵام وه‌ك هه‌موو دونیا پێویسته‌ رۆژنامه‌كان به‌ ئه‌هلی‌و نا ئه‌هلییه‌وه‌ سنوورێك بۆ سوكایه‌تیكردن به‌ هه‌ست‌و سۆزی هاووڵاتیانیان دابنێن، ئه‌گه‌ر مێژوو قابیلی قسه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر كردن بێت، به‌ڵام تۆ بێی قسه‌ له‌سه‌ر زاتی خوای گه‌وره‌ بكه‌یت، به‌ هیچ پاساوێك مایه‌ی قسه‌ له‌سه‌ركردن نییه‌، ئامانجی یه‌كێتی زانایانیش له‌م سكاڵایه‌، په‌یامێكی هێمنانه‌یه‌ بۆ سه‌رجه‌م راگه‌یاندنه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ حسێب بۆ دابی گشتی‌و هه‌ست‌و سۆزی خه‌ڵكی كوردستان بكه ن، چونكه‌ به‌زاندنی ئه‌و هێڵه‌ سووره‌‌و، قسه‌كردن له‌سه‌ر خوای گه‌وره‌، كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی سوكایه‌تیكردن به‌ سه‌رجه‌م ئایینه‌ جیاوازه‌كان، رۆژنامه‌كه‌ میسداقیه‌تی خۆی له‌ ده‌ست ده‌دات‌و، ناتوانێت خزمه‌ت به‌ هیچ ئامانجێكی پیرۆزیش بكات. قه‌تیش حه‌زمان نه‌ده‌كرد بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی داوای یاسایی له‌سه‌ر هیچ رۆژنامه‌یه‌ك تۆمار بكه‌ین، چونكه‌ یه‌كێتی زانایان له‌ دوای كۆنگره‌ی پێنجه‌مه‌وه‌ پشتیوانی خۆی بۆ نووسه‌ران‌و رۆژنامه‌نووسان‌و كاروانی رۆشنبیری ده‌ربڕیوه‌.



شایانی باسه‌ دوای ئه‌وه‌ رۆژنامه‌ی هاووڵاتی له‌ ژماره‌ی (679)ی رۆژی (10/11/2010) هه‌واڵه‌كه‌ی شێواند، گوایه‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وه‌كو شه‌خس داوای یاسایی تۆمار كردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ وه‌رگرتنی لێدوانی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایانیش هۆكاری سه‌ره‌كی داواكه‌ی شارده‌وه‌، كه‌ سوكایه‌تیكردنه‌ به‌ سه‌رجه‌م ئایینه‌ جیاوازه‌كان له‌ رێگای سوكایه‌تیكردنی به‌ خوای گه‌وره‌.