ئێوارەی ئەمرۆ 26ی10ی2020 کەسایەتی ئایینی مامۆستا مه‌لا شێخ سەلمان شێخ عوسمان زیخانی پێشنوێژ‌و وتارخوێن لە ناحیەی کەلەک بەهۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
خانه‌واده‌ی به‌رێز مامۆستا مه‌لا شێخ سەلمان شێخ عوسمان زیخانی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و که‌سایه‌تی ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تی (مامۆستا مه‌لا شێخ سەلمان شێخ عوسمان زیخانی)مان پێگه‌یشت. کە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا زانا‌و هەڵکەوتووێکی دیار‌و لەبنەماڵەیەکی دینداری شاری هەولێرو خاوەن خزمەت و بەهەڵوێست و کۆمەڵایەتی و دڵسۆزی مزگەوت و میحراب بوو، لەهەمان کات هەڵگری هەستێکی بەرزی نیشتمانی و نەتەوەیی بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی زانایان و خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
26ی10ی۲٠۲٠