مه‌لا سید صد ی‌ق كه‌پرانی، سه‌رپه‌رشتیاری ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌كان:
ئێواره‌ی رۆژی 8/11/2010 به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاگاداربوون‌و شاره‌زایی له 10 ڕۆژه‌كه‌ی مانگی زولحیجه‌و، باسكردنی گه‌وره‌یی عیباده‌ت‌و خواپه‌رستی له‌م رۆژه پیرۆزانه‌دا، ته‌كیه‌ی شێخ موته‌لیب له مه‌خمور، ئێواره كۆڕێكی بۆ مامۆستا مه‌لا عبدالكریم هه‌مه‌وه‌ندی كارگێڕی ناوچه‌ی زانایان سازكرد.
سه‌ره‌تا كۆڕگێڕ تیشكی خسته سه‌ر گه‌وره‌یی 10 ڕۆژه‌كه‌ی مانگی زولحیجه، كه ده‌بێت موسڵمانان وه‌كو خه‌ڵاتێكی خودایی سه‌یری بكه‌ن‌و، هه‌روه‌ها له‌م ڕۆژانه‌دا عیباده‌ت‌و خواپه‌رستیێكی زۆر له لاپه‌ره‌كانی ژیان تۆمار بكرێن .
دواتر له‌درێژه‌ی كۆڕه‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی به گه‌وره‌یی قوربانی كردن كرد‌و، هانی ئاماده‌بووانیشیدا كه له ڕۆژانی جه‌ژندا قوربانی بكه‌ن.
ئه‌مه‌و له دوای سه‌رنج‌و پرسیاری ئاماده‌بووان‌و، وه‌ڵامدانه‌وه‌یان له لایه‌ن كۆڕگێڕ، كۆتایی به كۆڕه‌كه هێندرا.
|