ئەمرۆ 5ی11ی2020 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی مامۆستا شێخ تاهیر زین العابدین باوکی دکتۆر مەزهەر خوراسانی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
خانه‌واده‌ی به‌رێز مامۆستا شێخ تاهیر زین العابدین
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و که‌سایه‌تی دیاری ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تی (مامۆستا شێخ تاهیر زین العابدین)مان پێگه‌یشت، کە ئەمرۆ بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا شێخ تاهیر لە بنەماڵەیەکی ئایینپەوەرو کەسێکی زانا‌و دیار‌و کاریگەرو بەهەڵوێست و کۆمەڵایەتی و دڵسۆزی مزگەوت و میحراب بوو، هەروەها خاوەن هەستێکی نەتەوەیی و نیشتمانی بوو، خزمەتەکانی لەبواری ئایینی و نەتەوەیی جێگەی تەقدیرە.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی زانایان و خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
5ی11ی۲٠۲٠