ئەمرۆ 5ی11ی2020 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری گەرمیان و باوەنور مامۆستا مەلا ئەحمەد ڕەحمان پیرۆز ناسراو بە مامۆستا مەلا ئەحمەدی ئەلیپەکانی ئەلیپەکانی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
خانه‌واده‌ی به‌رێز مامۆستا مەلا ئەحمەد ڕەحمان ئەلیپەکانی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و که‌سایه‌تی دیاری ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تی دەڤەری گەرمیان (مامۆستا مەلا ئەحمەد ڕەحمان ئەلیپەکانی)مان پێگه‌یشت، کە ئەمرۆ بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی زانا‌و شەرعزان و مودەریس و دیار‌و کاریگەرو بەهەڵوێست و کۆمەڵایەتی و دڵسۆزی مزگەوت بوو، تەمەنێکی زۆری لەخزمەت فەقێیان و حوجرە بردە سەر، هەروەها خاوەن هەستێکی نەتەوەیی و نیشتمانی بوو، بۆ ماوەیەکی زۆر ئەندامی لێژنەی فەتوای لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی زانایانی گەرمیان و خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
5ی11ی۲٠۲٠