مه‌لا سید صد ی‌ق كه‌پرانی، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 9/11/2010 به مه‌به‌ستی زیاتر وشیار كردنه‌وه‌ی گه‌نجان له دیاریكردنی ئه‌رك‌و مافه‌كانیان له‌ڕوانگه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، له داره‌توو به سه‌رپه‌رشتی سه‌نته‌ری لاوانی ناوچه‌كه، كۆڕێكی له ژێر ناونیشانی {ڕۆلی گه‌نجان له سایه‌ی ئیسلامدا} پێشكه‌ش كرد.
كۆڕگێڕ سه‌ره‌تا باسی له كاریگه‌ریه‌كان‌و هه‌ست كردن، به به‌رپرسیاریه‌تی گه‌نجان به‌رامبه‌ر به ئاین‌و نیشتیمان كرد، كه ڕه‌نگدانه‌وه‌و كاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنی ده‌بێت له سه‌ر پێشكه‌وتنی وڵات.
دواتر له‌درێژه‌ی كۆرٍه‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی به یه‌كریزی‌و، ته‌بایی نێوان گه‌نجانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان كرد‌و، گوتی: له ئه‌نجامی یه‌ك گوتاریدا ده‌توانین مافه‌كانمان به‌رجه‌سته بكه‌ین‌و، له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌ركه‌كانمان دیاری بكه‌ین‌و، ئه‌وكات ڕه‌خنه‌كانیشمان بونیاتنه‌ر ده‌بێت‌و، پرۆژه‌كانیشمان ده‌بێته چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كانمان.
ئه‌مه‌و وێڕای باسكردنی توانست‌و هێزو رۆڵی گه‌نجی موسڵمان، له بونیادنان‌و بوژانه‌وه‌ی وڵات، كه بووه مایه‌ی سه‌رنجی ئاماده‌بووان‌و، كۆڕه‌كه نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند‌و، سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی پێهات.
|