ئەمرۆ 8ی11ی2020 مامۆستا مەلا خدر ئەلبانەیی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
خانه‌واده‌ی به‌رێز مامۆستا مەلا خدر ئەلبانەیی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و که‌سایه‌تی ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تی دەڤەری پشدەر (مامۆستا مەلا خدر ئەلبانەیی)مان پێگه‌یشت، کە ئەمرۆ بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی شارەزاو بەهەڵوێست و کۆمەڵایەتی و دڵسۆزی مزگەوت بوو، وەک پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگەوتی ئەلبانە لە شاری قەڵادزێ خزمەتێگی زۆری موسڵمانانی کردووە.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی زانایانی پشدەر و خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
8ی11ی۲٠۲٠