رۆژی 9ی11ی2020 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی مامۆستا شێخ جەمال شێخ محمد نێرگسەجاری باوکی شێخ ئارام بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی هەڵەبجە كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
خانه‌واده‌ی به‌رێز مامۆستا شێخ جەمال شێخ محمد نێرگسەجاری
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی که‌سایه‌تی ئایینی و کۆمەڵایەتی (مامۆستا شێخ جەمال شێخ محمد نێرگسەجاری)مان پێگه‌یشت، کە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی زانا‌و کاریگەرو بەهەڵوێست و کۆمەڵایەتی و دڵسۆزی مزگەوت بوو، خاوەن هەستێکی بەرزی نەتەوەیی و نیشتمانی بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
10ی11ی۲٠۲٠