مه‌لا سید صدیق كه‌پرانی، سه‌رپه‌رشتیاری ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌كان:
سه‌رله ئێواره‌ی رۆژی 7/11/2010 به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان، له نێوان لێژنه‌ی ناوچه‌ی زانایان‌و، كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كانی ده‌ڤه‌ری مه‌خمور‌و، بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و، نیشتیمان‌و، كۆمه‌ڵگاكه‌مان‌و، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ده‌ڤه‌ری ناوبراو، به‌هه‌ماهه‌نگی‌و هه‌مه لایه‌نه، ستافی لێژنه‌ی ناوچه‌ی مه‌خمور، به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا عبدالكریم هه‌مه‌وه‌ندی كارگێڕی ناوچه‌ی ناوبراو، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له حاجی فازڵ‌و، جه‌میل ئه‌نوه‌ر ئۆمه‌ر بلانیان كرد.
له لایه‌ن خۆشیانه‌وه هه‌ریه‌ك له حاجی فازڵ‌و، جه‌میل ئه‌نوه‌ر ئۆمه‌ربلان، خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربرٍی بۆ ئه‌م سه‌ردان‌و بڕوا پێبوونه‌و، هیواشیان خواست لیژنه‌ی ناوچه‌ی مه‌خموری یه‌كێتی زانایان بتوانن باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به ده‌ڤه‌ره‌كه بكه‌ن‌و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش پشتیوانی خۆیان نیشاندا له هه‌ر كار‌و خزمه‌تێك بۆ بره‌ودان به ئاین‌و وڵات‌و، به‌ڵێنی پشتگیری‌و دڵسۆزیان دوپاتكرده‌وه بۆ یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان.
|