ئەمرۆ 25ی11ی2020 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری چەمچەماڵ مامۆستا مەلا محمدی کانی عارەبان كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
خانه‌واده‌ی به‌رێز مامۆستا مەلا محمدی کانی عارەبان
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و که‌سایه‌تی ئایینی و کۆمەڵایەتی (مامۆستا مەلا محمدی کانی عارەبان)مان پێگه‌یشت، کە ئەمرۆ بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی دڵسۆز‌و کاریگەرو کۆمەڵایەتی و دڵسۆزی مزگەوت بوو، هەموو تەمەنی لەخزمەت کردن بەسەر بردووەو بەردەوام بە پەیامە جوانەکانی خەڵکی هۆشیار کردۆتەوە.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە زانایانی چەمچەماڵ و خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
25ی11ی۲٠۲٠