ئەمرۆ 11ی12ی2020 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شارۆچکەی باتوفا- زاخۆ مامۆستا مەلا سید عمر یوسف شیلانی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
خانه‌واده‌ی به‌رێز مامۆستا مەلا سید عمر یوسف شیلانی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی که‌سایه‌تی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری باتوفا (مامۆستا مەلا سید عمر یوسف شیلانی)مان پێگه‌یشت، کە ئەمرۆ کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی بەهەڵوێست و کۆمەڵایەتی و دڵسۆزی مزگەوت بوو، خاوەن هەستێکی بەرزی نەتەوەیی و نیشتمانی بوو، وەک پێشنوێژ‌و وتارخوێن لە ناحیەی باتوفا خزمەتی کردووەو لە ریزەکانی یەکێتی زانایانیش بەرپرسی لێژنەی ناوچەی پێشتووتری یەکێتی زانایان بوو، لە ئێستاشدا وەک کارگێری ناوچە لە باتوفا لەخزمەت بەردەوام بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە لقی زاخۆی یەکێتی زانایانی و خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
11ی12ی۲٠۲٠