ئەمرۆ 18ی12ی2020 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی مامۆستا مەلا عەلی سکتان ناسراو بە مەلا عەلی گچکە لە شاری رانیە كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
خانه‌واده‌ی به‌رێز مامۆستا مەلا عەلی سکتان
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی که‌سایه‌تی ئایینی و کۆمەڵایەتی (مامۆستا مەلا عەلی سکتان)مان پێگه‌یشت، کە ئەمرۆ لە شاری رانیە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی دیندارو کۆمەڵایەتی و دڵسۆزی مزگەوت بوو، هەموو تەمەنی لە خزمەتی دین و خەڵک خەرج کردووەو لە زۆر مزگەوتی دەڤەرەکە کاری مەلایەتی کردووە، وێڕای ئەمەش مامۆستا کەسێکی سادەو عیرفانی و قسەخۆش و بە مەجلیس بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە لقی رانیەی یەکێتی زانایانی و خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
18ی12ی۲٠۲٠