ئێوارەی دوێنێ 19ی12ی2020 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەربەندبخان مامۆستا مەلا محمد قادر ناسراو بە مەلا محمدی ریش كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
خانه‌واده‌ی به‌رێز مامۆستا مەلا محمد قادر دەربەندیخانی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی که‌سایه‌تی ئایینی و کۆمەڵایەتی (مامۆستا مەلا محمد قادر دەربەندیخانی)مان پێگه‌یشت، کە ئێوارەی دوێنێ کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی دیندارو سادەو کۆمەڵایەتی و دڵسۆزی مزگەوت بوو، لەناو خەڵک خۆشەویست و بەردەوام زمان بە زیکرو ئەهلی تەسەوف بوو، لە خولی پێشووتر کارگێری لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
20ی12ی۲٠۲٠