ئەمرۆ 29ی12ی2020 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری شارەزوور مامۆستا مەلا کریم عبدالله حەمە وەیس ناسراو بە مەلا کەریمی مۆردینی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
خانه‌واده‌ی به‌رێز مامۆستا مەلا کەریمی مۆردینی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی که‌سایه‌تی ئایینی و کۆمەڵایەتی شارەزوور (مامۆستا مەلا کەریمی مۆردینی)مان پێگه‌یشت، کە ئێوارەی ئەمرۆ کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی دیندارو سادەو کۆمەڵایەتی و دڵسۆزی مزگەوت بوو، لەناو خەڵک خۆشەویست و بەردەوام زمان بە زیکر بوو، خاوەن هەستێکی بەرزی کوردپەروەری و نیشتمانی بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
29ی12ی۲٠۲٠