ئێوارەی ئەمرۆ 30ی12ی2020 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری کەرکوک مامۆستا مەلا خلیل سعید پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگەوتی میسلون لە شاری کەرکوک كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
خانه‌واده‌ی به‌رێز مامۆستا مەلا خلیل سعید محمود
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی که‌سایه‌تی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری کەرکوک (مامۆستا مەلا خلیل سعید)مان پێگه‌یشت، کە ئێوارەی ئەمرۆ بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی زانا‌و دیندارو سادەو کۆمەڵایەتی و دڵسۆزی مزگەوت و ئیسلام و موسڵمانان بوو، ماوەیەکی زۆر لە شاری هەولێر ژیاوەو لەخزمەت گەورە زانایانی هەولێر خوێندوویەتی، بروانامەی زانستی لەخزمەت مامۆستا مەلا کەریمی مودەریس وەرگرتووەو لە زۆرێک لە مزگەوتەکانی شاری کەرکوک خزمەتی کردووەو هەر لە خۆشەویستی بۆ خزمەتی ئیسلام هەموو کوڕەکانی مامۆستا‌و زانای ئایینین. لەناو خەڵک خۆشەویست و بەردەوام زمان بە زیکر بوو، خاوەن هەستێکی بەرزی کوردپەروەری و نیشتمانی بووە.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی بەتایبەت کوڕەکانی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
30ی12ی۲٠۲٠