ئەمرۆ 5ی1ی2021 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەرێز د.عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د. حسن موفتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتواو ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی یەکێتی زانایان، پەیامێکی دڵسۆزانەو گشتی ئاراستە کرد‌و ئاماری ساڵانەی کار‌و چالاکیەکانی یەکێتی زانایانی لە بواری فەتواو کێشە خێزانی و کۆمەڵایەتیەکان و ئاماری زانایانی کۆچکردوو بڵاو کردەوە.
لە دەسپێکی کۆنگرەکەدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سوپاسی یەکێتی زانایانی ئاراستەی مامۆستایانی ئایینی لە سەرتاسەری هەرێم کرد، کە لە ساڵی رابردوو خەمخۆرانە خزمەتیان پێشکەش بە کوردستان کرد‌و رۆڵێكی باڵا‌و گه‌وره‌یان گێرا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆناو پابه‌ندی و هێوركردنه‌وه‌ی لایه‌نی ده‌روونی خه‌ڵك و به‌رده‌وام ئامۆژگاری و په‌یامی مرۆڤدۆستی و ژیاندۆستیان گەیاندووە، هه‌روه‌ها سوپاسی خۆراگری خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌ت موسڵمانان کرد له‌هه‌مبه‌ر تێگه‌یشتن و خۆپارێزی و پابه‌ندیان به رێنماییه‌كان.
سەرۆکی یەکێتی زانایان گوتیشی: هیوادارین ساڵی نوێ مایه‌ی خێر‌و خۆشی بێت بۆ مرۆڤایه‌تی به گشتی و گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی، له‌و سۆنگه‌وه هیواخوازین له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان به یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌ك ئیراده‌یی هه‌وڵی جددی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی تازه ببێته ده‌سپێكىكی نوێ و ئومێد به‌خش له‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌ی هاتونه‌ته پێش و هه‌وڵی چاكردن‌و باشكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك‌و هاوڵاتیان و سه‌روه‌ری یاسا‌و جێبه‌جێ كردنی پرۆژه یاسای چاكساری كه هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ره له ئێستای كوردستان بدەن.
دواتر سەرۆکی یەکێتی زانایان ئاماژەی بە کار‌و چالاکیەکانی یەکێتی زانایان کردوو گوتی: یه‌كێتی زانایان وێرای ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی دروست بوو، به‌ڵام هه‌وڵی به‌رده‌وامی خه‌می كوردستان و هاوڵاتیان بوو، بۆیه چالاكیه‌كانی به‌پێی توانا‌و پێویست نه‌وه‌ستاو توانی به‌رده‌وام له‌خزمه‌تی هاونیشتیمانیانی كوردستان بێت.
سەرۆکی یەکێتی زانایان ئاماری گشتی چالاکیەکانی یەکێتی زانایانی لە هەرێمی کوردستان بەو شێوەیەی خوارەوە بۆ راگەیاندنەکان و رای گشتی خستە روو:
فه‌توای گشتی‌و فه‌رمی 21
روونكردنه‌وه‌ی تایبه‌ت‌و شه‌رعی 10
په‌یامی سۆشیال میدیا+ پۆسته‌ر 76
كێشه‌ی خێزانی 1007
جیابوونه‌وه- ته‌ڵاق 947
ئاشته‌وایی 212
میرات‌و زه‌وی‌و زار 369
معاملات - كڕین‌و فرۆشتن 223
پرسیاری شه‌رعی‌و تایبه‌ت 999
ئاماری زانایانی كۆچكردوو 94
توێژینه‌وه‌ی زانستی‌و فیقهی 15
به‌شداری كۆنفرانسی زانستی‌و شه‌رعی نێوده‌وڵه‌تی 11..