ئه‌گه‌رچی ساڵی 2020 ساڵێکی سەخت و ناخۆش بوو، دۆخی دارایی‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌رفه‌تی كار‌و هه‌نگاو و چالاکی نەدا، به‌ڵام یەکێتی زانایان له‌رووی هۆشیاری ئایینی و په‌یوه‌ندی‌و هه‌ماهه‌نگی‌و به‌شداری مێتینگ‌و هەندێ چالاكی رۆشنبیری‌و راگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت‌و توێژینه‌وه‌و كتێب‌و ده‌ركردنی فه‌تواو پۆسته‌ری هۆشیاری‌و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌رهاوێشته‌كانی كۆرۆناو ره‌وشتی مزگه‌وت‌و وتاری هه‌ینی‌و نوێژی به‌كۆمه‌ڵ‌و هاندان بۆ پرۆسه‌ی هاوكاری‌و كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار له‌لایه‌ك‌و، هه‌وڵ‌و خه‌مخۆری بۆ كوردستان‌و پاراستنی سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگه‌و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پرسی پێكه‌وه‌ژیان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری میانره‌وی‌و نه‌هێشتنی هزری توندڕۆیی‌و تیرۆر‌و راگرتنی هاوسه‌نگی‌و كاركردن بۆ هۆشیاری تاك‌و بنه‌بڕكردنی دیارده خراپ‌و تاوانه ناشه‌رعیه‌كان‌و پارێزگاری خاك‌و نیشتمان له‌لایه‌كی تر به‌پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجه هەوڵەکان بەردەوامیان هەبووە.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته لێره‌دا زیاتر ته‌ركیز خستنه سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی گرنگ‌و په‌یوه‌ست به قۆناغه‌كه‌و كاری رێكخراوه‌یی له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوو، تا ئه‌وه‌ی كراوه به‌رچاو بخری‌و وه‌ك ئه‌زموون وه‌رگرتنیش هانده‌رێك بێت بۆ ئاینده‌ی كار‌و ئامانجه‌كان.
له‌و سۆنگه‌وه راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان هه‌وڵی داوه گرنگترین چالاكیه‌كانی ساڵی 2020ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان له شێوه‌ی بڵاوكراوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی بڵاو بكاته‌وه، هه‌م بۆ به ئه‌رشیفكردنی ئه‌و مێژووه شكۆدارو هه‌نگاوه گرنگانه، هه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كارئاسانی و به‌رچاو ڕوونیه‌ك بۆ زانایانی ئایینی له كوردستان.
بۆ بینینی ئه‌و بڵاوكراوه‌یه كه به‌شێكی گرنگی چالاكیه‌كانی مەکتەبی تەنفیزی له‌خۆ گرتووه، ده‌توانن كلیك له‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=226&scheme=