ئه‌مرۆ 8ی2ی2021 مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به ئامانجی پیرۆزبایی ساڵیادی راگه‌یاندنیه‌وه په‌یامێكی پیرۆزبایی ئایراسته‌ی مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد به‌هائه‌ددین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
زۆر به‌رێز جه‌نابی مامۆستا سه‌لاحه‌ددین
به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
به‌رێزان: ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
السلام علیكم ورحمه الله وبركاته:
به بۆنه‌ی بیست و حه‌وته‌مین ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، جوانترین و گه‌رمیترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌رێزتان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌كه‌ین.
وه‌ك ده‌زانین هه‌مووان له كوردستان پێكه‌وه به‌رپرسیارێتی‌و ئه‌ركێكی ئایینی و نیشتمانیمان هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ر لایه‌نی دینداری و هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاو په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كانی داهاتووش له سه‌ر قوڵكردنه‌وه‌ی به‌ها جوانه‌كان و ره‌وشته به‌رزه‌كان ئه‌ركه‌كه گرانتره، بۆیه له ساڵیادی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی چاوه‌روانی كار‌و هه‌نگاوی باشتر ده‌كه‌ین، و به دڵنیایه‌وه به گیانی هه‌ماهه‌نگی زیاتر ده‌توانین خزمه‌ت بكه‌ین.
دووباره پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌ین ... هیوای سه‌رفیرازیتان ئاواته خوازین
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
8ی2ی2021