ئەمڕۆ سێ شەممە ١٦—٢—٢٠٢١ وەفدێكی لقی ڕانیەی یەكێتی زانایان كە پێكھاتبوو لە بەڕێز مامۆستا عبداللە دەروەكۆتری بەرپرسی لق و بەشێك لە كارگێڕانی لق بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەكاربونی بەرێوەبەری تازەی ئاسایشی ڕاپەڕین بەڕێز كاك ھەژار مام باپیر سەردانی ئاسایشی ڕاپەڕینیان كرد و بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیانەوە پێشوازی كران .
وێڕای گەیاندنی پیرۆزبایی باس لەھەماھەنگی نێوان ئاسایش و زانایان كرا بەمەبەستی بەردەوامی بەرقەراربونی ئەمن و ئاسایشی ناوچەكە و لەو بارەشەوە ڕۆڵی زانایان بەرز نرخێنرا .