له وتاری هه‌ینی رۆژی (12/11/2010) زۆربه‌ی وتاربێژانی مزگه‌وته‌كانی كوردستان ستایشی رۆڵی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كرد له هه‌وڵ‌و كۆششی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئێراقیه‌كان‌و، ئاشتكردنه‌وه‌یان، دواتریش پێكهێنانی حكومه‌تێكی هاوبه‌شی نیشتیمانی له نێو سه‌رجه‌م كوتله جیاوازه‌كانی ئێراق، ئه‌وه‌ش له ئیسلامدا خێر‌و پاداشتێكی مه‌زنی هه‌یه‌و، ده‌چێـه خانه‌ی ئاشتكردنه‌وه‌ی كه‌سانی لێك ترازاو.
شایانی باسه ماوه‌ی چه‌ند مانگێك بوو سه‌رجه‌م كوتله جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی ئێراقی ئه‌وه‌نده لێك دووركه‌وتبوونه‌وه تا ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا‌و وڵاتانی ئیقلیمیش ته‌ده‌خولیان كرد نه‌یانتوانی پێكیان بیننه‌وه، به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر موباده‌ره‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه، دوای درێژه‌دان به دانیشتنه‌كانی به‌غدا توانرا حكومه‌تێكی هاوبه‌شی نیشتیمانی پێك بهێنرێت.
هه‌روه‌ها وتاربێژانی كوردستان له وتاری هه‌ینیدا به گرنگه‌وه باسیان له یه‌كده‌نگی هه‌موو لایه‌نه جیاوازه‌كانی كوردستان كرد له به‌غدادا، چونكه بێگومان ته‌نها به یه‌ك هه‌ڵوێستی ده‌توانین زیاتر مافه‌كانمان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بێنینه‌دی‌و، پێگه‌ی كوردیش به‌هێزتر ده‌بیت. |