ئەمڕۆ 16/2/2021 بە سەرپەرشتی بەڕێز ماموستا مەلا خالد مەلەکی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقەکەمان و بە ئامادەبوونی کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکانی سنوورمان کۆبوونەوەی ئاسایی لەسەر چەند تەوەرێک بەڕێوەچوو:
_ سەرەتای کۆبونەوە سەرکۆنەی هێرشی موشەکەکانی هەوڵێر دەکات .
- بەرپرسی لقەکەمان باسکردنی کۆبونەوەی دوێنێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی زانایان و کۆبونەوی وەزارتی ئەوقاف و یەکێتی زانایان لە سەرئاستێکی باڵا بۆ ئامادەبوان باس کرد.
- باسکردنی ڕێکخستنی زیاتری زانایانی ئایینی سنوورەکەمان .
- بەرپرسی لقەکەمان سوپاسی سەرجەم کارگێڕانی لق و بەرپرسی لیژنە ناوچەکانی کرد لە هەمبەر دڵسۆزی و ماندیبوونیان .
- خوێندنەوەی ڕاپۆرتەکانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی فتوای هەرێمی کوردستان.
- وە باسکردنی چەند تەوەرێکی ترو سەرنج و تێبینیەکانی ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە.