رۆژی 15ی2ی2021 لە فەتوایەکی تایبەتدا ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوكمی تاتۆ كردن و خاڵ كوتانی روونکردەوە، ئەمەش دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان پرسیاریان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا كرد سه‌باره‌ت به حوكمی تاتۆ كردن و خاڵ كوتانی ژن وپیاوو هه‌رزه‌كاران له ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌یان و، به‌تایه‌ت جێبه‌جێكردنی ئه‌م كاره‌ش بۆیان له لایه‌ن پیاو یان ئافره‌تی نامه‌حره‌مه‌وه.
لە بەشێکی فەتوایەکە هاتووە: خاڵ كوتان وتاتۆ كردن به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به ده‌رزی یان به‌و ئامێرانه‌ی كه ئێستا په‌یدا بوون حه‌رامه.
هەروەها هاتووە: پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی خاڵ و تاتۆی به‌رده‌وامی بۆ كراوه ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ی دوای باڵغ بوون و به ئاره‌زووی خۆی بۆ كرابوو، ئه‌وه پێویسته هه‌موو هه‌وڵێك بدات بۆ لابردنی، مه‌گه‌ر لابردنه‌كه‌ی ببێته هۆی زیانێكی گه‌وره به‌و ئه‌ندام و شوێنه‌ی تاتۆكه‌ی لێ كراوه.
بۆ بینینی دەقی فەتوایەکە دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە کلیک بکەن:
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26564