لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەیەک چەند پرسێک تاوتوێ دەکات | |
بهرواری دابهزاندن: 21/02/2021 : 22:48:08 | |
قهبارهی فۆنت | |
ئەمڕۆ ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی 21 ـ 2 ـ 2021 بە سەرۆکایەتی بەڕێز (د. عبدالله ئاکرەیی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان و بە ئامادەبوونی کارگێڕانی لق و بەرپرسی لێژنەی ناوچەکان ، ( لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان) لە بارەگای خۆی لە شاری ئاکرێ یەکەم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە ساڵی نوێ (2021 ) ئەنجامدا . لەم کۆبونەوەیە تیشک خرایە سەر چەند بابەتی پەیوەندیدار بە کاری لق و ناوچەکانی و گفتو گۆ کردن لە سەر چەند نوسراوی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەبارەت بە چەند پرسی جیا بۆ زیاتر خزمەت کردنی ئایین و گەڵ و نشتیمان .
ڕاگەیاندنی لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان | |