ئێوارەی ئەمرۆ 27ی2ی2021 مامۆستا مەلا عیسی مشختی زێباری زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی و باوکی بەرێز مامۆستا مەلا ناصح زێباری بەرپرسی راگەیاندنی لقی موسڵی یەکێتی زانایان لەئاکرێ كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز مامۆستا مەلا عیسی مشختی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی مامۆستای ئایینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی (مامۆستا مەلا عیسی مشختی زێباری)مان پێگه‌یشت، کە دوای نەخۆشیەکی درێژخایەن کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی زانا‌و شارەزاو شاعیر‌و هەڵکەوتوو بوو، خزمەتێکی زۆری مزگەوت و ئیسلام و موسڵمانانی کردووەو لەبواری هەستی نەتەوەیی و نیشتمانی کەسێکی دڵسۆز‌و کوردپەروەرو لەهەمان کاتیش سادەو دیندارو کۆمەڵایەتی و قسەخۆش و خۆشەویستی لای خەڵک بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
27ی2ی۲٠۲1