یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی مەولود ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان به‌ بۆنه‌ی مانگی مەولودو له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و شاندێکی یاوەری دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/03/2021 : 17:42:16
قه‌باره‌ی فۆنت

 


ئەمرۆ 1ی3ی2021 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی پێشوازیان لە بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و شاندێکی یاوەری هەریەک لە بەرێزان زێندین مەولود بریکاری وەزارەت و د. دیار جەباری بەرێوەبەری گشتی و شێخ ئیبراهیم بەرزنجی کرد.


سەرەتای دانیشتنەکە بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی سوپاسی پێشوازی گەرمی یەکێتی زانایانی کردو تیشکی خستە سەر پێگەو رۆڵی یەکێتی زانایان لەخزمەت کردنی پرسە ئایینی و نیشتمانیەکان و پاڵپشتیان بۆ هەنگاوەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، هەروەک جەختیشی لە هەماهەنگی پتری نێوان وەزارەت و یەکێتی زانایان کردەوەو ئامادەیی هەموو جۆرە پاڵپشتی و هەنگاوێکی لەپێناو خزمەتکردنی رەوشی ئایینی و مزگەوت و مامۆستایانی ئایینی دەربرِی و هیوای خواست پێکەوەو بە راوێژو لێکتێگەیشتن بتوانن کارەکان بەرێوە ببەن و پرۆسەی گوتاری ئایینی و هەست و هزری میانرِەوی و سەقامگیری و پێکەوەژیان لە کوردستان زیاتر پەرە پێ بدەن، لەلایەکی تریش بابەتی خوێندینی ئایینی و وتاری هەیینی و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لەمەڕ خۆپارێزی زیاتر پەرە پێ بدەن.


دواتر بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وێرای دووبارە بەخێرهێنان، سوپاسی یەکێتی زانایانی ئاراستەی وەزیری ئەوقاف و شاندی یاوەری کردو تیشکی خستە سەر ئەرک و پرسە هاوبەشەکان و هیوای خواست ئەو خەمخۆری و هەنگاوانە ببەنە فاکتەری زیاتر خزمەتکردنی زانایانی ئایینی و دۆخی ئایینی لە کوردستان، هەروەک ئاماژەی بەوە کرد کە زانایانی ئایینی رۆڵێگی گەورەیان هەیە لەخزمەتکردنی ئایین و نەتەوەو ئاراستەکردنی کۆمەڵگە بۆ هۆشیاریەکی پترو پەیرەوی رێبای میانڕەوی و چارەسەرکردنی کێشەکان و بەرەو پێشبردنی پرۆژەی چاکسازی.


سەرۆکی یەکێتی زانایان لە درێژەی قسەکانی گوتیشی: یەکێتی زانایان ئامانجی خزمەتکردنەو خوازیارە ئەو زەمینە ببێتە هۆکاری کردەیی و میکانیزمی شۆرکردنەوەی بریارو راوێژو هەماهەنگیەکان، بۆ ئەوەی بتوانین لەهەموو ئاستەکان بە باشترین شێوە خزمەتەکان لەسەر ئەرزی واقع ببینرێن.


شایەنی باسە هەر لەو دانیشتنەدا کۆمەڵێک کەیس و پرسی دیکەی پەیوەست بەهەردوولا  گفتوگۆی تێرو تەسەلی لەبارەوە کراو چەند راسپاردەو بریارێکیش یەکلایی کرایەوەو، ئامادەبوانیش بە سەرنج و تەرح و پێشنیارەکانیان دانیشتنەکەیان دەوڵەەندتر کرد.