ئەمرۆ 3ی3ی2021 مامۆستا مەلا عبدالله قەشانی زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز مامۆستا مەلا عبدالله قەشانی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی مامۆستای ئایینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی (مامۆستا مەلا عبدالله قەشانی)مان پێگه‌یشت، کە ئەمرۆ بەیانی کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی زانا‌و شارەزاو هەڵکەوتوو بوو، خزمەتێکی زۆری مزگەوت و ئیسلام و موسڵمانانی کردووەو ماوەیەکی زۆر ئەندامی لێژنەی فەتوای سلێمانی بووەو خزمەتێکی بەرچاوی لەناو یەکێتی زانایان هەیە، لەهەمان کاتیش سادەو دیندارو کۆمەڵایەتی و قسەخۆش و خۆشەویستی لای خەڵک بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
3ی3ی۲٠۲1