ئەمرۆ 11ی3ی2021 مامۆستا مەلا عبدالجبار گۆپتەپە زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری قەڵاسێوکە كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز مامۆستا مەلا عبدالجبار گۆپتەپە
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی مامۆستای ئایینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی (مامۆستا مەلا عبدالجبار گۆپتەپە)مان پێگه‌یشت، کە ئەمرۆ بەیانی کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی زانا‌و شارەزاو دڵسۆز‌و کوردپەروەرو لەهەمان کاتیش سادەو دیندارو کۆمەڵایەتی و قسەخۆش و خۆشەویستی لای خەڵک بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
11ی3ی۲٠۲1