دیاره ساڵانه به‌مه‌به‌ستی هۆشیار كردنه‌وه‌و پێدانی رێنمایی ئایینی به حاجیا‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج‌و عومڕه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم، له سه‌ر ئه‌ركی خۆی ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئایینی وه‌ك موڕشید له‌گه‌ڵ كاروانی حاجیا‌ن به‌ژدار ده‌كات.
مامۆستایانی ئایینیش وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خزمه‌تی باش پێشكه‌ش ده‌كه‌ن‌و به‌رده‌وام له‌و سه‌فه‌ره رێنمایی ئایینی ده‌ده‌نه حاجیا‌ن و له ئه‌رك‌و كاره‌كانی حه‌ج رایاندێنن.
له‌و باره‌وه‌و له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به (zanayan.org) راگه‌یاند: ئه‌مساڵ مامۆستایانی ئایینی خزمه‌تێكی زۆریان به حاجیا‌ن كردووه‌و، به‌رده‌وامیش هه‌وڵیان داوه كار‌و ئه‌ركه‌كانی حه‌ج به خوشك‌و برا حاجیه‌كان بگه‌یه‌نن.
ناوبراو گوتیشی: له چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ برا موڕشیده‌كان جه‌ختمان له‌وه كردۆته‌وه، كه خزمه‌تی زۆرتر پێشكه‌ش به حاجیا‌ن بكرێت‌و له كار‌و ئه‌رك‌و سوننه‌ته‌كانی حه‌ج هۆشیاریان بكه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌نسیقێكی باش له نێوان موڕشیدان هه‌یه‌و هه‌مووشیان پابه‌ندی لێژنه‌ی فه‌توای حه‌جن.
مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی گوتیشی: ئێستا ئاماده باشیه‌كی زۆر كراوه‌و پشتیوان به خوا به سه‌لامه‌تی فه‌ڕیزه‌ی حه‌ج ئه‌نجام ده‌ده‌ین‌و كوردستانیش له دوعای خێر بێ به‌ش ناكه‌ین، ئومێدیش ده‌كه‌م هه‌مووان به خۆشی‌و سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێینه‌وه‌و ئیشائه‌ڵڵا خوای گه‌وره‌ش حه‌جی حه‌جكاران قه‌بوڵ ده‌كات.
|