ئەمرۆ ۲٦ی۳ی۲٠۲۱ مامۆستا مەلا محمد رشید محمد علی زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری دهوک كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز مامۆستا مەلا محمد رشید محمد علی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی مامۆستای ئایینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و پێشنوێژ‌و وتارخوێنی پێشتری مزگەوتی کۆمەڵگای بەروشکێ (مامۆستا مەلا محمد رشید محمد علی)مان پێگه‌یشت، کە ئەمرۆ بەیانی کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی زانا‌و شارەزاو دڵسۆز‌و کوردپەروەرو لەهەمان کاتیش سادەو دیندارو کۆمەڵایەتی و، وە ئەندامێکی دڵسۆزی یەکێتی زانایان بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە لقی دهوکی یەکێتی زانایان و خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
۲٦ی۳ی۲٠۲۱