دوێنێ 30ی3ی2021 مامۆستا مەلا مقداد محمد سعيد ئەندامی ناوچەی زومماری یەکێتی زانایان كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز مامۆستا مەلا مقداد محمد سعيد
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی مامۆستای ئایینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی (مامۆستا مەلا مقداد محمد سعيد)مان پێگه‌یشت، کە دوێنێ لە زوممار کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی زانا‌و شارەزاو دڵسۆزی مزگەوت و ئیسلام و موسڵمانان و لەهەمان کاتیش سادەو دیندارو کۆمەڵایەتی بوو، ئەندامی ناوچەی زومماری یەکێتی زانایانی سنووری لقی دهۆکی یەکێتی زانایان بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
30ی3ی۲٠۲1