ئەمڕۆ دووشەمە ڕێکەوتی 5 ـ 4 ـ 2021 شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بە سەرۆکایەتی بەڕێز دکتۆر ملا عبداللە مەلا سعید ویسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان سەردانی (لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان)یان کردو لە لایەن کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکانی پێشوازیان لێ کرا .
مەبەست لەم سەردانەی بەڕێزیان بریتی بوو کە لە نزیکەوە هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆیان و مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان و سەرجەم لقەکانی یەکێتی زانایان لە کوردستان بە خانەوادی خوا لێخۆشبوو (د. ملا عبدالله ئاکرەیی ) و ستافی لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان و مامۆستایانی ئایینی دەڤەرەکە بگەیێنن.
بەڕێزیان وتەیەکی پێشکەش کرد سەرتا بە خوێندنی سوڕەتی فاتیحە بۆ گیانی خواڵێخۆشبوو د. عبداللە ئاکرەیی و گشت مامۆستایانی ئایینی و شەهیدان و موسلمانان .
پاشان باسی لە کەسایەتی خوالێخۆشبوو ( د. ملا عبداللە ئاکریی ) کرد و ئەو ڕۆلە بەرز و کاریگەریەی هەیبووە لە ساڵانی ڕابردوو بۆ خزمەتی ئایین و گەڵ و نشتیمان ، جەختی کردەوە کە کۆچکردنی خواڵێخۆشبوو خەسارەتێکی زۆر گەورەبوو بۆ هەمووان و ئەستەمە بتوانرێت ئەو بۆشایەی درووست بووە بەکۆچکردنی خواڵێخۆشبوو پڕبکرێتەوە ،
پاشان لە لایەن بەڕێزیان وبە ئامەدەبوونی سەیدا ملا عبدالمعید ئاکریی و بە ڕەزامەندی کارگێڕانی لق و ناوچەکانی تەکلیف لە بەڕێز سەیدا (مەلا شاکر ئاکریی ) کە بە شێوەیەکی کاتی کاروباری لق بەڕێوەببات .
ڕاگەیانی لقی ئاکرێ یەکێتی زانایان