یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
پاپای ڤاتیكان داوای لێبوردن له‌ موسڵمانان ده‌كات‌و په‌شیمانیش نیه‌!!
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/11/2010 : 11:27:57
قه‌باره‌ی فۆنت
رۆژنامه‌ی (ئێل ڤۆلجیۆ)ی ئیتاڵی بڵاوی كرده‌وه‌: له‌24 ی ئه‌م مانگه‌دا، كتێبێكی دانه‌رو نووسه‌ری ناوداری ئه‌ڵمانی (پیته‌ر سیواڵد) به‌ ناونیشانی (رۆشنایی جیهان .. پاپاو كڵێساو نیشانه‌كانی سه‌رده‌م) ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌.

له‌ درێژه‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه‌: كتێبه‌كه‌ باس له‌ چاوپێكه‌وتنێكی درێژو تێرو ته‌سه‌لی نێوان دانه‌رو پاپا ده‌كات، كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ پێشهاته‌ نوێیه‌كانی دونیای سه‌رده‌م‌و ئاڕاسته‌كانی.

یه‌كێك له‌ بابه‌ته‌ هه‌ره‌ دیاره‌كانی كتێبه‌كه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌كه‌ باسی لێوه‌ كردووه‌و، ده‌زگای هه‌واڵ‌و ده‌نگ‌و باسی ئه‌ڵمانیش پشتڕاستی كردۆته‌وه‌: داوای لێبوردن كردنی پاپا بندێكتی شازده‌هه‌م خۆیه‌تی، له‌ وتارێكی، كه‌ له‌ رێكه‌وتی 12 نۆڤمبه‌ری 2006 له‌ شاری (ریگسنبۆرگ)ی ئه‌ڵمانی پێشكه‌شی كردووه‌و، ئه‌و كات ناڕه‌زاییه‌كی زۆری لای موسڵمانان دروست كردووه‌.

له‌ وتاره‌كه‌دا پاپا ئاینی پیرۆزی ئیسلامی به‌ئاینی چه‌ك‌و توند‌و تیژی ناوبردووه‌و، پێغه‌مبه‌ریشی –دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- به‌بێ‌ ئینساف‌و بێ‌ به‌زه‌یی وه‌سف كردووه‌و، موسڵمانانی به‌هۆیه‌وه‌ توڕه‌و هه‌راسان كردووه‌.

ئه‌وه‌ی زیاتر مایه‌ی سه‌رنجه‌و، له‌رۆژنامه‌كه‌یشدا هاتووه‌: پاپا له‌ قسه‌كانی په‌شیمان نیه‌و، پێی وایه‌ قسه‌كانی زانستیانه‌ بوون، به‌ڵام داوای لێبوردنی كردووه‌ چونكه‌ نه‌یزانیوه‌ تا ئه‌و ئاسته‌ موسڵمانان هه‌راسان ده‌بن!!!

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، رۆژنامه‌ی (پانۆڕاما)ی تایبه‌ت به‌ هه‌واڵی ئیتاڵی بڵاویكرده‌وه‌: تا ئه‌م كاته‌یشی له‌گه‌ڵدا بێت كاردیناڵ (تارسیسۆ پێرتۆن) سكرتێری ڤاتیكان، كتێبه‌كه‌ی نه‌خوێندۆته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ جگه‌ له‌ باسی داواكردنی لێبوردنه‌كه‌ی له‌ موسڵمانان، چه‌ندین باسی دیكه‌ی وه‌ك: سێكس له‌گه‌ڵ منداڵان له‌ كڵێساو، هه‌روه‌ها ته‌ڵاق‌و رێگری كردن له‌ سكپڕی‌و، چه‌ندی باس‌و خواسی ناو كڵێسا.