عه‌بدوڵڵا گویلی سه‌رۆكی توركیا، له دیمانه‌یه‌كدا، كه رۆژنامه‌ی (زه‌مان)ی توركی له‌گه‌ڵی سازیداوه‌و، رۆژی 13/11/2010 بڵاوكرایه‌وه، راگه‌یاند: كه ده‌بێ رۆژێك بێت‌و، باسی داكه‌ندنی حیجاب له توركیا دوایی بێت.
گویل له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، گله‌یی له‌و زانكۆیانه ده‌كات كه رێگری ده‌كه‌ن له پۆشینی حیجاب‌و گوتی: كه خه‌ڵك ئازاد بێت هه‌رچی بپۆشێت ئیتر بۆچی حیجاب قه‌ده‌غه‌بێت، ئه‌مه له كاتێكدا كه حیجاب پۆشاكه‌و عیباده‌تیشه، بۆیه هه‌رگیز نابێت رێگری لێ بكرێت‌و، به‌ڵكو ده‌بێ رێزیشی لێ بگیرێ، ئه‌ی دیموكراسیه‌ت مانای چیه؟
شایانی باسه: ئه‌م ناڕه‌زایی‌و هه‌راسانیه‌ی سه‌رۆكی توركیا دوای ئه‌وه دێت: كه چه‌ند سكاڵایه‌كی له قوتابیانی باڵاپۆش‌و له‌چك به‌سه‌ره‌وه پێگه‌یشتوه‌و، باسی دوورخستنه‌وه‌و لادان‌و ده‌ركردنی خۆیان كردووه له زانكۆكانیان، به‌هۆی حیجابه‌وه.
|