به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
[ذَلِكَ وَمَنْ يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِنْ تَقْوَى الْقُلُوبِ]
هاووڵاتیانی به‌ڕێز‌و خۆشه‌ویستی‌و كوردستان
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه به‌خته‌وه‌رین، كه پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی موسڵمانانی جیهان‌و كوردستان بكه‌ین، به‌تایبه‌تی كه جه‌ژنی قوربان جه‌ژنی ئاشتبوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی‌و ته‌بایی‌و لێبووردنه، بۆیه پێویسته هه‌موو تاكێك كار بۆ وه‌لانانی رق‌و كینه‌و دوبه‌ره‌كی‌و هه‌ر مه‌فهومێكی هه‌ڵه بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی هه‌ر رق‌و كینه‌و ناخۆشیه‌ك هه‌زاران گوڵی خۆشه‌ویستی‌و برایه‌تی بچێنین‌و، هه‌وڵبده‌ین له جه‌ژنی قورباندا هه‌ر یه‌كه‌مان تاكێك بێت، كه له به‌رامبه‌ر ئایین‌و وڵات‌و مرۆڤایه‌تی هه‌ست به مه‌سئولیه‌ت بكه‌ین، به‌تایبه‌تی كه هێمای ئه‌م جه‌ژنه قوربانیدانه بۆ خۆشه‌ویستی‌و مرۆڤدۆستی‌و له خوا نزیكبوونه‌وه.
دووباره جه‌ژنی قوربانتان پیرۆز بێت‌و، كوردستانیشمان هه‌ر ئاوه‌دان‌و ژیانیشتان هه‌ر به‌خته‌وه‌ر بێت، خوازیارین حاجیه‌كانیشمان به خێر‌و سه‌لامه‌تیه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه كوردستان.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
14/11/2010
|