به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆز بایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م موسلمانانی عێراق‌و كوردستان به‌گشتی‌و، موسڵمانانی شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تی ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
[ به‌ناوی خودای مه‌زن و دلۆڤان]
(فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ)
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز‌و،پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ی عێراق و، ده‌ست نیشانكردنی هه‌ڤال مام جه‌لال تاڵه‌بانی، وه‌كو سه‌رۆك كۆمار بۆ جاری دووه‌م، به هه‌وڵ و كۆششی به‌ڕێزجه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كاك مه‌سعود بارزانی، گه‌رمترین‌و جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسلمانانی كوردستان‌و، عێراق به گشتی‌و،موسڵمانانی شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین، هیوا خوازین ئه‌م جه‌ژنه پڕ خێر‌و به‌ره‌كه‌ته، ببێته هه‌وێنی دینداری‌و، برایه‌تی‌و، پێكه‌وه ژیان‌و، پابه‌ندبوونمان به ئاینی پیرۆزی ئیسلام و، مایه‌ی چه‌سپاندنی داد‌و، یه‌كسانی‌و ئازادی‌و، خۆشگوزه‌رانی بۆ سه‌رجه‌م گه‌لانی عێراق.
جارێكی دیكه پیرۆز بێت هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز.
|