یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سۆفی ماوەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی لە یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیەوە مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی مەراسیمی پێشوازی میوانان بەرێوە دەچێت    *****    *****   سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان ده‌كات    *****    *****   وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم سه‌ردانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی پەنجاو یەک ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   لە پەیامێکدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى زانايان ده‌كات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و یەكەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی سیوەیلی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایانی لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی قەزای شقڵاوە کۆبوونەوە   
شاندێکی باڵای زانایانی کوردستان بەشداری کۆنگرەی بە یەکگەیشتنی مەرجەعەکانی عیراق لە شاری مەککە دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/08/2021 : 19:32:20
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ چوارشەممە 4ی8ی2021 بە سەرپەرشتی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و یاوەری بەرێزان د.حەسەن موفتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتواو د.أحمد شافعی ئەندامی ئەنجومی باڵای فەتواو مامۆستا مەلا ئازاد کەرکوکی ئەندامی سەرکردایەتی و مامۆستا شێخ ئیبراهیم بەرزنجی بەرێوەبەری ئیرشادو توێژینەوە لە وەزارەتی ئەوقاف و د. بارزان سەرۆکی بۆردی وتاری هەینی، وەک شاندی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆنگرەی بە یەکگەیشتنی مەرجەعەکانی عیراق لە شاری مەککەی پیرۆز لە وڵاتی سعودیە کرد.


ئەم کۆنگرەیە لە لایەن رابیتەی جیهانی ئیسلامی رێکخراوەو ژمارەیەک لە زانایانی عیراق بە هەردوو مەرجەعیەتی سووننەو شیعەو زانایانی هەرێمی کوردستان تێیدا بەشدارن و ئامانج لێی زیاتر پتەکردنی برایەتی ئایینی نێوان سووننەو شیعەو بەرەنگاربوونەوەی هزری تائیفی و توندڕەوییە، کە زانایانی ئایینی و دامەزراوە ئایینیەکانی عیراق دەتوانن رۆڵێکی دیار ببینن لە پتەوکردنی یەکریزی و تەبایی و سەقامگیری و لێک نزیک کردنەوەی ئاراستە جیاوازەکان و، نەهێشتنی دیاردەی یەکتر قەبوڵنەکردن و رەتکردنەوەی یەکتری و وەلانانی رق و کینەو ناهەڵوێستی سیاسی.


کۆنگرەکە لە شاری مەککە بەستراوەو بانگهێشتنی لایەنە ئایینیەکانی عیراقی کردووە، زیاتر بۆ دروستکردنی پەیامی یەکهەڵوێستی و دیالۆگ و پێکەوەژیانی ئایینی و مرۆییە، بەو پێیەی مەککە ناوەندێکی دیاری جیهانی ئیسلامی و چەقی بلاوبوونەوەی پەیامی ئیسلامە، وە ئایینی ئیسلام جەخت لە پێکەوەیی و گیانی برایەتی دەکاتەوە بەجیاوازی ئایین و ئایدیاو هەڵوێستەوە، ئەم کۆنگرەیە تەئکید کردنەوەیە لە پێویستی لێک نزیکی نێوان سووننەو شیعە لە عیراق و ئەکتیڤ کردنی زیاتری رۆڵی زانایانی ئایینی لە شۆڕکردنەوەی پتری ئەو هەست و میتۆدە بۆ کایەی سیاسی و ڕای گشتییەوە.


 لەو کۆنگرەیە بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی بە نوێنەرایەتی کوردستان و بەناوی زانایانی ئایینی وتارێکی پێشکەش کردو تێیدا سوپاسی رابیتەی جیهانی ئیسلامی کردو دواتر تیشکی خستە سەر پێویستی کۆنگرەکە بەتایبەت بۆ ئەو قۆناغەو کەمکردنەوەی ئاریشەکانی ناو پرۆسەی حکومڕانی عیراق و رەوشی ئایینی لەم وڵاتە، وە بە پێویستی زانی لێبوردەیی و گیانی پێکەوەیی بکرێتە بنەمای هەنگاونان و بە قەناعەتەوە دروشمی پێکەوەژیان بەرجەستە بکرێت، لەو بارەوە چەندین بنەماو دەقی خستە ڕوو، کە دەکرێ هەموو لایەنەکان لە چوارچێوەی عیراقی فیدرال سوودی لێ ببینن.


هەروەها سەرۆکی یەکێتی زانایان بۆچوون و هەڵوێست و رۆڵ و پێگەی کوردستان و پشتیوانی حکومەتی هەرێم و زانایانی ئایینی خستە بەر باس و پاڵپشتی و هەماهەنگی زانایان و هەرێمی کوردستانی لەو بارەوە دووپاتکردەوە.


هەر لەو کۆنگرەیە بەرێز دکتۆر پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەرێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە وتارێکی پێشکەش کردو تێیدا روانگەو هەڵوێستی حکومەتی هەرێم و زانایانی بۆ بەشداربووانی کۆنگرەکە روون کردەوەو جەختی لە برایەتی و سەقامگیری نێوان تائیفەو ئایینەکان لە عیراق کردەوە.


شایەنی باسە لەو کۆنگرەیە زیاتر لە سی گەورە مەرجەعی ئایینی لەسەر ئاستی عیراق لە سووننەو شیعەو زانایانی کوردستان و گەورە زانایانی سعودیەو رابیتەی جیهانی ئیسلامی تێیدا بەشدار بوون.