یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران   
سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/04/2024 : 12:01:51
قه‌باره‌ی فۆنت

دوێنێ 3ی4ی2024 بەڕێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و بە یاوەری مەلا عبدالله شێرکاوەیی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی بەشداری "کۆنفرانس گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە بەشداریکردنی ژنان لە هەڵبژاردنەکان لەسەر بنەمای بەدواداچوونی سەرکردە جیاوازەکان " لە شاری هەولێر کرد، کە لەلایەن رێکخراوی AOO بەهاوبەشی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان ساز كرابوو.


سەرەتای کۆنفرانسەکە هرە یەک لە بەرێوەبەری ئای ئۆ ئۆ و زێندین مەولود بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرمەد موبارەک بەرێوەبەری پرۆگرامی رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ رێکخراوی کۆرداید وتاریان پێشکەش کرد.


دواتر پانێڵەکە دەستی پێکرد کە بۆ هەر یەک لە بەرێزان  د.عبداللە ملا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان و مامۆستا کریم سلیمان نوێنەری ئێزدی و مامۆستا زیا شعبا شای نوێنەری مەسیحی لە هەولێر و د.سۆلاف کاکی مامۆستای زانکۆ بوو لەلایەن خدر دۆمڵیەوە میدیاکار بەرێوە برا.


لەم پانێڵەدا بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان توێژینەوەیەکی گرنگی سەبارەت بە پرسی بەشداری ئافرەتان لە پرۆسەی هەڵبژاردن و کاری سیاسی کرو بە روون و راشکاو هەڵوێستی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی لەو بارەوە خستەڕوو، هەروەک چەند نمونەیەکی گرنگی هێنایەوە کە لە سەرەتای ئیسلام و هەڵسوکەوتی پێغەمبەر(درودی خوای لەسەر بێت) لەم بارەوە تەواوی ماف و رۆڵەکانی ئافرەتی دیاریکرووەو هیچ کات ئیسلام رێگر نیە لەبەردەم پێشوەچوونەکان، بەڵام گرنگە ئافرەتان پێگەو کەفائەتی خۆیان لەژێر ناوو دروشمی ناواقعی تاقی نەکەنەوە، بەڵکو بەپێشکەشکردنی خزمەت و هەڵوێستی شایستە دەتوانن ببنە خاوەن هەموو پۆستێک.


لە بەشێکی قسەکانی سەرۆکی یەکێتی زانایان ئاماژەی بەوەدا پێویستە رۆڵی ئیسلام لە پاڵپشتی ئافرەت بە خراپ و نادیدە سەیر نەکرێت، کە زۆر جار تۆمەتی ئەوە دروست دەکرێت ئیسلام مافی ئافرەتی نەداوە، زانایانی ئایینی بە هەموو شێوەیەک هەوڵی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەیان داوەو لەم بارەوەو واقیعی کۆمەڵایەتیشیان لە زۆر رووەوە بەرەو پێش بردووەو بەردەوامیش هەوڵی جددی دەدەن بۆ راستکردنەوەی هەندێ تێگەیشتنی هەڵە بۆ چەمک و هەڵوێستەکان.


شایەنی باسە لە کۆنفرانسەکە ژمارەیەک مامۆستای ئایینی و نوێنەری رێکخراوو ئایینەکانی تر بەشداربوون و بە سەرنج و پێشنیار کۆنفرانسەکەیان گەرمتر کرد.