محمد كه‌ڵكه سماقی / ل.ڕاگه‌یاندن:
له به‌رواری 27/10/2010 ستافی لقمان به ئاماده‌بوونی لێپرسراوی لق‌و كارگێڕانی یه‌وه، پێشوازیان كرد له به‌ڕێز د. سید احمد به‌رزنجی ڕاوێژكاری به‌ڕێز مام جه‌لال بۆ كاروباری ئایینی، كه هاتنه‌كه‌ی به‌ڕێزیان به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ستافی تازه‌ی لقمان بوو، له‌دانیشتنه‌كه‌دا به‌ڕێزیان وه‌كو هه‌میشه دوپاتی هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی‌و پشتگیری خۆیانی ده‌ربڕی بۆستافی تازه‌ی لقمان‌و، ده‌ستخۆشی له ستافه‌كه كرد له به‌رامبه‌ر كار‌و چاڵاكی یه‌كانی، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێز م. نه‌جمه‌ددین لێپرسراوی لق سوپاسی خۆی‌و هاوكارانی به‌به‌ڕێزیان ڕاگه‌یاندو، سه‌ردانه‌كه‌یانی به‌رز نرخاند‌و، داوای پشتیوانی له‌به‌ڕێزیان كرد‌و گوتی: ئێمه یه‌كه‌م به‌پشتیوانی خوا،پاشان ئێوه‌ی به‌ڕێز كاره‌كانمان جوانتر باشتر ده‌بێت‌و، خزمه‌تمان به‌ئایینی ئیسلام ومامۆستایان‌و موسوڵمانان به‌گشتی‌و نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌رچاوترده‌بێت.
|