یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
لقی گه‌رمیان به‌شداری مه‌راسیمی هێنانه‌وه‌ی ڕوفاتی شه‌هیدانی قاته‌كانی كفری ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 15/11/2010 : 20:43:01
قه‌باره‌ی فۆنت
دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان:
سه‌رله‌ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رواری 14/11/2010 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه‌ پێكهاتبو له‌ به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری به‌رپرسی لق‌و، چه‌ند كارگێڕلقێك‌و، به‌رپرسی ناوچه‌ی كفری‌و، چه‌ند وتاربێژێك به‌ئاماده‌بونی چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی (پ.د.ك) و به‌رپرسی نوسینگه‌كانی (ی.ن.ك) له‌سنوره‌كه‌‌و، به‌رپرسی ده‌زگاحیزبی‌و حكومیه‌كانی سنوره‌كه‌و، لایه‌نه‌سیاسیه‌كان‌و، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و، كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان.. به‌شدارییان كرد له‌ مه‌راسیمی هێنانه‌وه‌ی ڕوفاتی شه‌هیدانی قاته‌كانی كفری كه‌ له‌ شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن له‌ 24/8/1963 له‌ شه‌ڕێكی قاره‌مانانه‌دا شه‌هید كران.

سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو، پاش ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆگیانی پاكی شه‌هیدان، وته‌ی به‌خێرهاتن پێشكه‌ش كرا، پاشان وتاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا موحه‌ممه‌د مه‌لا قادر خوێندرایه‌وه‌، دواتر چه‌ند وتارو پارچه‌ شعر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌.

شایانی باسه‌ لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌ بروسكه‌یه‌ك به‌شداری له‌و مه‌راسیمه‌ كرد، كه‌ تیایدا" به‌ناوی ته‌واوی زانایانی ئاینی سنوره‌كه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاراسته‌ی كه‌س‌و كاری ئه‌و پۆله‌ شه‌هیده‌كردو، ئه‌وه‌یان بیرهێنانه‌وه‌ كه‌ ئه‌وان له‌ ڕێگه‌ی سه‌ربه‌ستی وڵاتدا گیانی خۆیان به‌خت كرد، كه‌ ئه‌وه‌ش خۆی له‌ خۆیدا ئه‌ركێكی ئاینی‌و نیشتمانی یه‌، كه‌ بێگومان خوای گه‌وره‌ پاداشتیان به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی ده‌داته‌وه‌".

جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه‌ 47 ساڵ له‌مه‌و به‌رو له‌ ساڵی 1963 دا، له‌ كاتی شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن 28 ڕۆڵه‌ی لێهاتووی ئه‌م كوردستانه‌، له‌ شه‌ڕێكی قاره‌مانانه‌دا ڕۆحی خۆیان به‌خشیه‌ گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ئه‌م مه‌راسیمه‌ له‌ لایه‌ن مه‌كته‌بی ڕۆشنبیری‌و ڕاگه‌یاندنی لقی 22 ی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ ڕێكخرابوو.